Rawezh Fakhraden Ahmed11

Oct 2022

هەواڵ

یەکێک لە سەرۆکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپانیاکە جێدەهێڵێت

ئەو کەسەی کە بەرپرس و سەرۆکە لە دیزاین کردنی بەشی ڕەقەکاڵا (هاردوێر)ی تەواوی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و لە نزیکەوە چاودێریان دەکات، کۆمپانیاکە جێدەهێڵێت. دیزاینەر و سەرۆکی بەشی ڕەقەکاڵای کۆمپانیای ئەپڵ Evans Hankey تەنها شەش مانگی دیکە لە کۆمپانیاکە دەمێنێتەوە. Evans Hankey سێ ساڵ پێش ئێستا دەستبەکار بوو و لەو کاتەوە سەرۆکی دیزاینی بەشی هاردوێرە بۆ تەواوی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ.

 

لە هەواڵەکاندا ئاماژە بە جێگرەوەی نەکراوە، بەڵام ئەوە بڵاو کراوەتەوە لەم هەفتەیەدا سوپاس نامەی بۆ دەکرێت و لە نێو خودی کۆمپانیای ئەپڵ ڕێزلێنانی بۆ دەکرێت و ماڵئاوایی لێ دەکرێت، بەڵام تاوەکو 6 مانگی داهاتوو لە کار کردن بەردەوام دەبێت. هەروەها بە پێی وتەی قسەکەرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بێت بۆ ماڵپەڕی Bloomberg دیزاینەرەکە دڵخۆش بووە بەو ئەزموونەی لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ هەیبووە.