Ramand Mohammed Haji

Nov 2023

هەواڵ

گۆڤاری پاسەری زانکۆی گەرمیان لەسەر پلاتفۆرمی سکۆپەس چالاککرا

لەپێناو بەنێودەوڵەتیکردنی دامەزراوەکانیدا، زانکۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا گۆڤاری پاسەر بۆ زانستە بنەڕەتی و کارپێکراوەکان لەسەر پلاتفۆرمی سکۆپەس چالاککراوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە کە ستافی گۆڤارەکە توانیان لە ماوەی ساڵێکدا لە وەرگرتنی نازناوەکەدا ئەو دەسکەوتە بەدەستبھێنن.
جێگەی ئاماژەییە ئەم دەستکەوتە گرنگیەکی بەرچاوی هەیە بۆ زانکۆی گەرمیان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گۆڤارەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە، CiteScoreی ئێستای گۆڤارەکە لە (٠.٥ )وەستاوە، هەروەها تیمی زانکۆ کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی گۆڤارەکە بۆ زیادکردنی نمرەکانی هەڵسەنگێندراو .
گۆڤاری پاسەر ساڵانە یەک بەرگ بڵاودەکاتەوە، کە دوو ژمارەی تێدایە و لە ئێستادا، بەرگی پێنجەم (ژمارەی دووەم) لە پرۆسەی تەواو بوندایە.